هەنگوین زۆر بووە… بەس بۆخۆمانە
عه‌ره‌ب به‌ته‌نه‌كه هه‌نگوین ده‌كڕن و لای کوردیش وەک دەرمانە
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
بەرهەمی هەنگوین لەکوردستان زیادی کردووە، بەڵام هەمووی لەناوخۆ ساغدەبێتەوەو هیچی هەناردەی دەرەوە ناکرێت.
لەکوردستان کۆمەڵێک هەنگەوان هەیە کە پێکەوە تۆڕێکیان دروستکردووەو ناویان ناوە ‘تۆڕی هەنگەوانانی کوردستان’ پێنج ساڵە هەنگوینی بەرهەمهاتوو دەژمێرن، ئەمساڵ لەچاو هەموو ساڵەکانی پێشوو زیاتر بووە.
ئامارەکانی ئەو تۆڕە پیشانی دەدات ساڵی ٢٠١٧ بڕی هەنگوینی بەرهەمهاتوو ٤٥٠ تۆن بووە ساڵی دوای ئەوە دابەزیوە بۆ ١٠٠ تۆن ئینجا بەرزبووەتەوە بۆ ٥٠٠ تۆن، پار گەیشتووەتە ٧٠٠ تۆن و ئەمساڵیش تائێستا گەیشتووەتە ٨٠٠ تۆن.
عارف شێروانى سه‌رۆكى ئه‌و تۆڕه بە +964ی وت “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ئه‌مساڵ كوێستانه‌كانى كوردستان زۆر سارد بوون، بۆیه ئه‌مساڵ له‌و شوێنانه به‌رهه‌می هه‌نگ كه‌م بوو، ده‌نا ده‌بوایه زیاتر له‌وه بێ”.
ساڵی پار زۆرترین بەرهەم لەهەولێر بووە، ٥٠٠ تۆن بەرهەمهاتووە، لەسلێمانی ١٥٠ تۆن و لەدهۆک ٥٠ تۆن، هەموو ئەوانەش لەناو سندوقەکان لەکوێستان و شوێنە نزیک گوڵ و گوڵزارەکان بەرهەم دێت.
عارف دەڵێ ‘پار تۆڕەکەی ئێمە 51 تۆنمان هه‌نارده‌ى وڵاتى ئیماراتى عه‌ره‌بی كردووه، به‌ڵام ئه‌مساڵ هیچ هه‌نگوینێكى هه‌رێمی كوردستان هه‌نارده نه‌كراوه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌بوو كه ئه‌مساڵ به‌رهه‌می هه‌نگوین له زۆربه‌وى ولاتان زۆر بووه ، له‌وانه‌ش له وڵاتانى پاكستان و ئه‌فغانستان و هیندستان’.
هەنگوینەکەی کوردستان کیلۆی بە بیست هەزار دینار بەئیمارات فرۆشراوە، بە قسەی عارف بێت ئەو هەنگوینە خۆماڵیەی ئێمە له حه‌وت پیشانگاى نێوده‌وڵه‌تى مه‌دالیاى وه‌رگرتووه، فەرەنساشی تیا بووە.
ئەوەندەی تۆڕی هەنگەوانان تێبینیان کردووە لەم وڵاتانەی دەوروبەری خۆمان خەڵکی عەرەب زۆر هەنگوین بەکار دەهێنن ‘عه‌ره‌ب بەتەنەکە هه‌نگوین دەکڕن و ئێمه‌ی كوردیش تا ئێستا ته‌نها وه‌ك چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشییه‌كان هه‌نگوین به‌كار دێنین “.
ئێستا لەکوردستان چەند تاقیگەیەک هەیە بۆ دیاریکرنی کوالێتی هەنگوین کە سیانیان له‌ناو زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین و شانه‌ده‌ر و له عه‌نكاوەن، بەڵام ساڵانی پێشوو بۆ تێست کردنی هەنگوین نمونەی براوەتە میسر و ئوردن و ئێران.