لە شاری هەولێرە
شەقامێکی 1600 مەتری دووساید دروستدەکرێت
964+
پێشەوا محەمەد
شەقامێکی 1600 مەتری دووساید لە شاری هەولێر دروستدەکرێت و ئاسانکاری بۆ چەند گەڕەکێک دەکات.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردن و قیرتاوکردنی دووسایدی شەقامی کۆنی کەرکوک لەگەڵ ئاوەڕۆکەی، کە دەکەوێتە نێوان شەقامەکانی 100 مەتری و 120 مەتری، کە ناوچەی پیشەسازی و گەڕەکەکانی راستی و ژیان بەیەکەوە دەبەستێتەوە.
درێژیی شەقامەکە 1600 مەترە و تێچووەکەشی لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێرە.
سیامەند کەریم، وتەبێژی شارەوانی هەولێر بە 964ی راگەیاند، ئەو شەقامە لە چوارچێوەی پلانی شارەوانی هەولێردایە بۆ دروستکردن و فراوانکردنی شەقامەکانی ناوشار.
سەبارەت بە بڕی بوودجەی تەرخانکراو و وادەی تەواوبوونی، سیامەند کەریم وتی، “لە ئێستادا تەنیا ئەوەندە زانیارییە لەسەر ئەو شەقامە بڵاودەکەینەوە”.