دهۆک.. 5 کەس تای خوێنبەربوونیان گرتووە

964+
هیڤی دێوالی – دهۆک

لە دهۆک ئامارەکانی تووشبوون بە تای خوێبەربوون بۆ دوو هێندە هەڵدەکشێن، تەندروستی دهۆکیش رێکارەکان توندتر دەکات.

لە پێنج تووشبووە، سێیان لە سنووری قەزای ئامێدین، یەکێکیش لە قەزای ئاکرێ و پێنجەمیشیان لە قەزای بەردەڕەش تۆمار کراوە، هاوکات کەسێکی عەرەبیش لە سنووری ناحیەی باشیک بەو پەتایە گیانی لەدەستداوە.

هەموو ئەوانەی لە دهۆک پەتایەکەیان گرتووە، لە نەخۆشخانەکان چارەسەری پێویستیان وەرگرتووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتووە تەنیا ئەوەی قەزای بەردەڕەش نەبێت.

دکتۆر سەگڤان حەسەن، بەرپرسی بەشی نەخۆشییە گوازراوەکانی دهۆک بە 964ـی وت، بە مەبەستی رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری پەتایەکە بۆ جەژنی قوربان سێ شوێن لە دهۆک دەستنیشان کراوە بۆ قوربانی.

دەشڵێت: شەش تیم کە لە 12 کەسی پسپۆڕ پێکهاتوون بەردەوام لەسەر هێڵ دەبن بۆ هەر حاڵەتەکی گومانلێکراو.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق