لە هەولێر ژمارەیەک دوکانداری فرۆشی یارییە ئاگرینەکان سزا دران
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
لەسەر فرۆشتنی تەرەقە و یارییە ئاگرینەکان لیژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر دوکان و کۆگاکانی فرۆشتنی یارییە ئاگرینەکانی سزادا.
سزادانی ئەو دوکاندارانە دوای ئەوە دێت لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن لیژنەکانی قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی بە وردی چاودێری کراون و یارییە ئاگرینەکانیان دەستی بەسەردا گیراوە.
دوکاندارەکان ئەمڕۆ یەکشەممە 25.6.2023، سزا دراون.
لەسەر سزادانیان نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر قسەی بۆ 964 کردووە و دەڵێت: چەند رۆژێکە لیژنەکانی قایمقامیەت و پۆلیسی شارەوانی بە وردی لەناو سەنتەری شار و بە تایبەت بازاڕی شێخەڵا، لەچەند دوکان و کۆگایەک توانیان هەموو جۆرە یارییە ئاگرینەکان دەستبەردا بگرن کە منداڵان لەرۆژانی جەژندا بەکاریدەهێنن و دەبنە هۆی بێزارکردنی خەڵک.
دەشڵێت: هەرکەسێک یارییە ئاگرینەکان بفرۆشێت سزا دەدرێت، نەک تەنیا کڕیار بەڵکو بەکارهێنەریش سزا دەدرێت.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق