هۆبەی دەرونیشی لێیە
ناوه‌ندێكى ته‌ندروستى تایبه‌ت به ژنان و كچان له هه‌ولێر كرایه‌وه
964+
شۆڕش هەرکی – هەولێر
بەرپرسی ناوەندی تەندروستیی ئافرەتان و کچان له نه‌خۆشخانه‌ى رۆژئاواى هەولێر دەڵێت، ئه‌و کەیسانه‌ی دێنه لامان لێدان لە ژنان و کچانه و ئه‌وه‌ى تایبه‌ته به ده‌ستدرێژى سێكسیش دەچنە لای پزیشکی دادوەری ناوەندەکەمان.
پەرژین فازڵ بەرپرسی ناوەندی ئافرەتان و کچان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، بە 964ـی وت، لە 25.6.2023 بە فەرمی دەستبەکاربووین، ناوەندەکە تایبەتە بە حاڵەتە تەوارییەکانی ژنان و کچان.
وتیشی “ئه‌و كه‌یسانه‌ى دێنه لامان بریتین له لێدان و دەستدرێژی سێکسی و تێکچوونی باری دەروونی و سەرجەم حاڵەتەکانی دیکە”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كرد، هۆبەکانى یاسای و دەروونى و پزیشکی له ناوه نده‌كه‌یان هه‌یه.
روونیكرده‌وه “هەموو حاڵەتە دەستدرێژیە سێکسیەکان دەچنە لای پزیشکی دادوەری ناوەندەکەمان یان حاڵەتەکانی تێکچوونی دەروونی توێژەری کۆمەڵایەتی تایبەتەمان هەیە “.
به قسه‌ى بەرپرسی ناوەندی ئافرەتان و کچان، ئه‌وان ناتوانن داتاى ئه‌و حاڵه‌تانه ئاشكرا بكه‌ن، كه سه‌ردانیان ده‌كه‌ن، چونكه ده‌ڵێت “یونسێف داتاكان راده‌گه‌یه‌نێت”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن