دوو کەس بە زیاتر لە 10 هەزار دۆلاری ساختەوە دەستگیر کران
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
دوو کەس لە سۆران دۆلاری ساختەیان لە بازاڕدا ساغکردووەتەوە و زیاتر لە یەک دەفتەر دۆلاری ساختەیان پێبووە، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ یەکشەممە، شەماڵ دێوالی، وتەبێژی پۆلیسی سۆران بە 964ی راگەیاند، ئەو دوو کەسە بڕی 10 هەزار و 350 دۆلاری ساختەیان پێبووە و لە ریکەوتی 22.6.2023 دەستگیرکراون.
تۆمەتبارەکان خەڵکی وڵاتی تورکیان و هەموو پارە ساختەکە لە جۆری 50 دۆلارییە.
هەردووکیان بەپێی مادەی 281 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت.