شۆفێری بارهەڵگرێکیان خەویلێکەوتووە

بە دوو بار هێلکە و گەنمەوە خۆیان بەناو بازگەیەکدا کرد

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو بارگەڵگر خۆیان کێشاوە بە بازگەی بەرلوتدا لە نێوان کەلار و تازەدێ، زیانێکی زۆریان بە بازگەکە گەیاندووە.

شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان خەویلێکەوتبوو و بەوهۆیەوە خۆی کێشاوە بە بارهەڵگرەکەی دیکەدا، هەردووکیان کۆنترۆڵیان لەدەستداوە و خۆیان کێشاوە بە پایەی بازگەی بەرلوتدا.

موقەدەم سامان، وتەبێژی هاتوچۆی گەرمیان بە 964ی وت، بارهەڵگرەکان یەکێکیان گەنم و ئەوی دیکەیان هێلکەی پێبووە و لە سلێمانیەوە بەرەوە کەلار هاتوون.

“جگە لە زیانی مادی، کە بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەکە کەوتووە، زیانیان بە جێگاکەش گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێنەکەوتوەتەوە”، بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی گەرمیان وا دەڵێت.