رووبەڕووی تای خوێنبەربوون دەبینەوە

قایمقامی سلێمانی بۆ 964: سلێمانی پاكترین شاری عێراقە

+964

قایمقامی سلێمانی دەڵێت شارەكەیان پاكترین شاری عێراقە و پلانیان هەیە بۆ رووبەرووبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون.
لە بەرنامەی گفتوكۆدی 964 دا، ئاوات محەمەد، قایمقامی سلێمانی رایگەیاند، پلانێكی تۆكمەیان داناوە بۆ رووبەرووبونەوەی نەخۆشی تای خوێنبەربوون و ئەم جەژنەش لیژنەكانیان بە تەواوی چاودێریی سەربڕخانەكان دەكەن، داواش لە هاوڵاتیان دەكات، پابەندی رێنماییەكان بن و رێگەنەدەن لەسەر جادەكان هیچ كەس ئاژەڵ سەرببڕێت و قوربانی بكەن.

لە بەشێكی دیكەی بەرنامەكەدا باس لەوەدەكات، لیژنەكانیان كاری زۆردەكەن بۆ رووبەڕووبونەوەی سەرجەم ئەو پێشێلكارییانەی لە شارەكەیان هەیە و زۆرترین چێشتخانە و شوێنی نەشیاو داخراون و هەروەها رێگری دەكەن لە هەر دیاردەیەكی نامۆ لە شارەكەدا.

بەرنامەی گفتوكۆد، بەرنامەیەكی هەفتانەی تۆڕی 964ە و هەرجارە و پرسێكی گرنگ لە سەر دۆخی هەرێمی كوردستان و پەیوەست بە هاوڵاتیانەوە باس دەكات.