نوقڵی خۆماڵی دەستی بەسەر بازاڕدا گرتووە
964+
دیلان محەمەد جەزا
چەند رۆژێکی کەمی ماوە بۆ جەژنی قوربان، ھاوڵاتیان لە ئامادەکاریدان و بازاڕی نوقڵ و شیرینی گەرمە.
لەناو ھەریەکە لە نوقڵی ئۆکرانی و ئێرانی، نوقڵی خۆماڵی خواستێکی زۆری لەسەرە، سەرجەم تامە جیاوازەکانی دەکڕن ھاوڵاتیان.
دانا محەمەد فرۆشیار بە 964ـی وت، تا کیلۆیەک نوقڵی وڵاتان دەفرۆشن، نزیکەی شەش کیلۆ نوقڵی خۆماڵی دەفرۆشن.
نوقڵی خۆماڵی مادەی پارێزەری تیادا نیە و بە سروشتی دروست دەکرێت، ھاوڵاتی ئارەزوی تامەکانی دەکات.
نرخەکانیش بە شێوازێکە هەرچی نوقڵی ئێرانی و ئۆکراینییە نرخەکەی بۆ کیلۆیەک لە نێوان4 – 10 هەزار دیناردایە، نوقڵی خۆماڵیش نرخەکەی لە نێوان 8 – 12 هەزار دیناردایە.
ھەریەکە لە نوقڵی گەزۆ و مێووژ و قەزوان و ھەنجیر و قەیسی بوونی ھەیە لە بازاڕدا.
پێداچوونەوە: توانا نەقی