هونه‌رمه‌ندێك خانوویه‌كی كه‌له‌پووری له‌ سلێمانی نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه‌

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

قایمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند، به ‌مه‌به‌ستی زیاتر خزمه‌تكردن به ‌شوناس و كه‌له‌پووری شاره‌كه‌یان، هونه‌رمه‌ند و شێوه‌كار مه‌دحه‌ت كاكه‌یی له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی خانوویه‌كی كه‌له‌پووری نۆژه‌ن ده‌كاته‌وه و ده‌یكاته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ری.

هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كانی كورد مه‌دحه‌ت كاكه‌یی ئێستا خه‌ریكه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆی، كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووی “نوری به‌گ” ده‌كات له‌ سلێمانی، كه‌ مێژووه‌كه‌ی بۆ ساڵی 1935 ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، پاشان ده‌یكاته‌ مۆزه‌خانه‌یه‌كی هونه‌ریی گرنگ، كه هونه‌رمه‌ندان و گه‌نجان سوودی لێببینن و ببێته‌ مه‌ڵبه‌ندێكی هونه‌ری له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا”.

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، ئه‌مڕۆ قایمقام و به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌واری سلێمانی سه‌ردانی هونه‌رمه‌نده‌كه‌یان كردووه‌ و سوپاس و ده‌ستخۆشیان پێگه‌یاندووه‌.