هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رایه‌تیی ئۆڵمپیی دهۆك به‌ڕێوه‌چوو
+964
هێڤی دێوالی – دهۆك
ئەمڕۆ نوێنه‌رایه‌تیی لیژنەی ئۆڵمپیی عێراق – لقی دهۆك هەڵبژاردنی كرد و ژنێكیش بووە ئەندامی لیژنەكە.
هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌مڕۆ له دهۆك به سه‌رپه‌رشتی لیژنه‌ی ئۆڵمپیی عێراق كرا و ئه‌حمەد قاسم، وەك سەرۆكی لقی دهۆكی لیژنەكه هه‌ڵبژێردرایه‌وه، هه‌روه‌ها مەحمود محەمەد وەك جێگری سەرۆك هەڵبژێردرا.
هاوكات له ستافی تازه‌ی لیژنه‌كه ژنێك بووه ئه‌ندام، ئه‌ویش نیڤیان یاسر عەبدوڵایه.
جگەرخوێن غلبشی بەڕێوەبەری راگەیاندنی نوێنه‌رایه‌تی دهۆكی لیژنەی ئۆڵمپی بە 964ـی وت، “گرنگە ژنێك لە لیژنەكەدا هەبێت، چەند ساڵێكە هەڵبژاردنیش نەكرابوو، ئەمساڵ توانیمان بە سەركەوتوویی ئه‌نجامی بده‌ین”.
نوێنه‌رایه‌تی ئۆڵمپی له دهۆك سه‌رپه‌رشتی خول و پاڵه‌وانیه‌تییه وه‌رزشییه‌كانی سه‌ر به فیدراسیۆنه وه‌رزشییه‌كان ده‌كات.
پێداچوونەوە: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا