راوەماسی لە خابووری زاخۆ قەدەغە کرا
+964
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
بە درێژایی سێ کێلومەتر لەسەر رووباری خابوور لە زاخۆ راوەماسی قەدەغە کرا و ئەوەی پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
رووباری خابوور بە درێژایی 18 کیلومەتر بە ناو زاخۆدا تێدەپەڕێت، پێشتر هیچ سوود لە ئاوەکە نەدەبینرا، تا لەم دواییەدا حکومەت بڕیاری دروستکردنی چەندین پۆند و پرۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاوەکە دەرکرد، ئێستا ئەو پۆندانە کوتاییان هاتووە و تەنیا پرۆژە گەشتیارییەكه ماوه بێنه ته‌واوكردن، ئەویش لە قۆناغی كۆتاییدایە و بڕیارە مانگی داهاتوو بکەوێتە خزمەت گەشتیاران.
موشیر محه‌مه‌د، قایمقامی زاخۆ بە 964 وتی: هۆکاری قەدەغەکردنی راوه‌ماسی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە پێشتر 17 جۆر ماسی لە خابووری زاخۆدا هەبوون، ئێستا زوربەیان نەماون بەهۆی راوکردنی زۆره‌وه، ئێمە ئه‌و بڕیاره‌مان داوه بۆ ئەوەی ژینگەی خابوور بە باشی بمێنێتەوە و گیاندار و ئاژه‌ڵه ئاوییه‌كان تێیدا بژین.
وتیشی: قەدەغەکردنەکە بۆ ماوەیه‌ك نییە، بەڵکو بە درێژایی ساڵ دەبێت، چونکە لوژیکی نییە گەشتیار بێنە سەر خابوور و ماسی تێدا نەبینن، بۆیە بڕیاری قەدەغەکردنمان دا و سزای مادی و زیندانیش بۆ ئەو کەسانە جێبەجێدەکەن، کە پابه‌ندی بڕیارەکە نه‌بن.
موشیر محه‌مه‌د هەروەها ده‌ڵێت، له پردی ده‌لال تا پردی خانی، كه ماوه‌كه‌ی سێ كیلۆمه‌تره، راوه‌ماسی قه‌ده‌غه‌یه.
له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌موو ساڵێك له ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار تا ناوه‌ڕاستی مانگی حوزه‌یران، راوه‌ماسی له ده‌ریاچه و رووباره‌كان قه‌ده‌غه‌یه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی هاتنه‌پێشی وه‌رزی زاوزێی ماسی.
پێداچوونه‌وه: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا