وێنه: سۆسیال میدیا
ئه‌وانه‌ى كه‌مئه‌ندامیان له ماڵه‌وه هه‌یه
“مۆڵەت بە مووچەی تەواو” ده‌درێته به‌شێك له پێشمه‌رگه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی، بڕیاریدا مۆڵەت بە مووچەی تەواوه بدرێته به‌شێك له‌و پێشمه‌رگه و كارمه‌ندانه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه كه كه‌مئه‌ندامیان له ماڵه‌وه هه‌یه.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە وێنه‌یەكی دەست 964 كەوتووە و بۆ وەزارەتی پێشمەرگە نێردراوە، تیایدا، چۆنیەتیی مۆڵەتدان به‌مووچه‌ى ته‌واوه بۆ به‌شێك له پێشمەرگەو كارمه‌ند روونده‌كاتەوە.
لە نووسراوەكەدا هاتووە “ئەوانەی ئەو كەمئەندامانەیان هەبێت، مۆڵەتەكە دەیانگرێتەوە، ئۆتیزم، مەغۆل و بیركۆڵ كه پله‌كه‌یان له 80% بەسەرەوە بێت، هەروەها ئیفلیجی مێشك و نابینا و شیزۆفرۆنیا و كەمئەندامی جەستەیی بە رێژەی 100% دەگرێتەوە.
لە نووسراوەكەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی باس له‌وه‌شكراوه، هەر كارمەند و پێشمەرگەیەك داوای ئەو مۆڵەتە بكات، دەبێت وەزارەتی پێشمەرگە بۆ لیژنەی هەمیشەیی وەزارەتی تەندروستی بنێرێت و ئاماژە بە رێژە و جۆری نەخۆشییەكەی بكات و دوای ئەوە بەپێی ئەنجامەكەی نووسراو بۆ وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەكرێت بۆ مۆڵەتدانی.
بەپێی دوو جۆر رێنمایی یه‌كه‌یمان ژماره (2) ى ساڵى 2016ـى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى و ژماره (3)ـى ساڵى 2021ـى وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، كەسێك فەرمانبەر بێت و منداڵی خۆی، یان كەسێكی نزیكی كەمئەندامی هەبێت بێت، یان نەخۆشییەكانی (ئۆتیزم، مه‌غۆل و بیركۆڵ)ی هەبێت، ئەوا مۆڵه‌تی به مووچەی پێدەدرێت، دەبێت ساڵانەش راپۆرت و لیژنەی پزیشكی تازە بكاتەوە و نابێت زیاتر لە دوو كەمئەندام لەلایەن یەك فەرمانبەرەوە چاودێریی بكرێن.
به‌پێی ئامارێكیش كه ساڵى پار له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بڵاوكرایه‌وه، لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە 90 هەزار كەمئەندام و خاوەن پێداویستیی تایبەت هەن، كە بەشێك لەوانە پێویستیان بە دایك و باوك، یان کەسی خێزانەکانیانە بۆ بەخێوكردنیان و خزمەتكردنیان.