پێنج تۆمەتبارەکە. فۆتۆ: ئاسایشی هەولێر
پێنج تۆمه‌تباری ماده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیر كران
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر دەستگیركردنی پێنج تۆمەتباری راگه‌یاند، كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21.6.2023 له فه‌یسبوكی فه‌رمیی خۆیدا بڵاویكرده‌وه، پێنج كه‌سیان ده‌ستگیر كردووه، كه به‌كارهێنه‌ری ماده‌ی هۆشبه‌رن.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌دا، ده‌ستیان به‌سه‌ر كەلوپەلی بەكارهێنان و بڕێكی جۆراوجۆری مادەی هۆشبەردا گرتووه.