دوای پێنج کاتژمێر

ئاگرەکەی مەحمود قەجەر کۆنترۆڵ کرا

+964
میلاد جەلال- گەرمیان

ئه‌و ئاگره‌ی ئه‌مڕۆ ئێواره‌ له‌ گوندی مەحمود قەجەری ناحیەی قۆرەتوو سەر بە ئیدارەی گەرمیان کەوتەوە، دوای پێنج کاتژمێر کۆنترۆڵ کرا.

ئاگره‌كه‌ نزیک کاتژمێر سێی پاش نیوەڕۆ لە کەلی بێشکان لە سنووری ئێرانه‌وه‌ تەشەنەی کرد، کاتژمێر 8:30 کۆنترۆڵ کرا.

جەبار عەلی بەرپرسی بنکەی ئاگرکوژێنەوەی ناحیەی قۆرەتوو بە تۆڕی964ى وت، بە ھاوکاری بنکەی ئاگرکوژێنەوەی مەرزی پەروێزخان و خەڵکی گوندەکە توانیویانە دوای پێنج کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، ھەموو ساڵێک لە سنووری ئێران بەو شێوەیە ئاگر تەشەنە دەکات، نزیکەی بیست دۆنم پووش و پاوان سووتاوە.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا