لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا
رۆژانە دوو کەس لە ئێران لە سێدارە دراون
964+
پێشەوا محەمەد
لە ماوەی شەش مانگی ئەمساڵدا لە وڵاتی ئێران 350 کەس لە سێدارەدراون و رێکخراوێک دەڵێت، ئامارەکان زۆر بەرزبوونەوە.
لەو ژمارەیە نزیکەی زیاتر لە 40 هاوڵاتیان کوردن و لە بەندینخانە جیاوازەکانی رۆژهەڵات و شارەکانی دیکەی ئێران سزاکەیان بەسەردا جێبەجێ کراوە.
ساڵی رابردوو 55 کورد و ساڵی 2021ـیش 21 کورد لە سێدارە دراون.
بە پێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کە رێکخراوێکی تایبەت بە چاودێریکردنی رەوشی مافی مرۆڤە لە رۆژهەڵاتی کوردستان، ئامارەکانی لەسێدارەدان و دەستگیرکردن زۆر بەرزبوونەتەوە و “ساڵانی پیشتر نموونەی وا بەرز تۆمار نەکراوە”.