کارگە پیشەسازییەکانی زاخۆ دەگوازرێنەوە دەرەوەی شار
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
ناوچهیهكی پیشەسازییەکی نوێ لە دەرەوەی شاری زاخۆ بۆ کارگە پیشەسازییەکان دروستدەکرێت و ههرچى كارگهكانى ناو شاره دهگوازرێنه ئهو ناوچهیه.
دوای زیادبوونی ژمارهى کارگە پیشەسازییەکان لە شاری زاخۆ، حکومەت بڕیاریداوە ناوچهیهكی پیشەسازی نوێ لەدەرەوەی شار بۆ کارگەکان دروستبکرێت.
جەگەرخوین تاهیر، بەرێوەبەری وەبەرهێنانی زاخۆ بە 964 راگەیاند، پڕوژەکە لە قۆناغی قەرەبووکردنەوەی خاوەن زەوییەکانە و دواتر نەخشە بۆ پڕوژەکە دادەنێن.
وتیشی “خاوەن زەوییەکانی بەر پڕۆژەکە کەوتووە هەموویان دووبارە زەوی خۆیان وەردەگرن و ئەوکات دەتوانن وەبەرهێنان تیایدا بکەن، یاخود بە کرێ بدەن”.
ئاماژهى بهوهشكرد، کە قەرەبوکردنی ئەوان کۆتایی هات، یەکسەر خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان وهك ئاو و کارەبا و جادە و بنکەی تەندروستی و ئاگر کوژێنەوە بۆ ئهو شوێنه دروست دهكرێن.
ئەمە لە کاتێکدایە پڕۆژە و کارگە پیشەسازییەکان لە زاخۆ زۆرن بە پێی ئەوەی زاخۆ لەگەڵ تورکیا هاوسنوورە و بازرگان و خاوەن کارگەکان ناچار دەبن ئەگەر لەزاخۆ نەبێت ئەوا نزیکی زاخۆ کارگەکانیان دابنێن بۆ کەمکردنەوەی تێچوی بەرهەمەکانیان.
پێداچوونهوه: فهرهاد حهسهن