هەواڵەكان
لە كەركوك لەسەر زمانی كوردی كێشە هەیە و سبەیش بەفر و باران دەستپێدەكات
ژووری هەواڵ
ئەو خوێندکارە کوردانەی بۆ بەشی یاسا لە زانکۆی کەرکوک دەخوێنن هەر لە ئێستاوە پابەندی جێبەجێکردنی مافی زمانن، بڕیارێک لە بەغداوە هاتووە بۆیان کە جگە لە زمانی عەرەبی بۆیان نییە بە زمانی کوردی وەڵامی تاقیکردنەوەکان بدەنەوە، ئەوانیش دژ بە بڕیارەکە ئەمڕۆ بایکۆتی تاقیکردنەوەکانیان کرد و گردبوونەوە.
شەپۆلێکی بارانی زستانە بەڕێوەیە و لە سبەینێ هەینییەوە دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و تا ئێوارەی رۆژی شەممە 21ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێ.
ئەو لۆدە زۆرەی لە بەردەم فولکەکەی لای ناوچەی پیشەسازی سلێمانی هەبوو، ئیتر نامێنی، ئەمڕۆ و پاش کەمتر لە ساڵێک بەرزە پردی حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود و لای ناوچەی پیشەسازی پاش تەواوکردنی کارەکانی کرایەوە.
لەیلا کچە کوردێکی خەڵکی چەمچەماڵە، بەبێ ئەوەی رۆژێک چووبێتە بەر خوێندن، خوێندەوار و نوسەرێکی بەبڕشتی لێ دەرچووە و تا ئێستا 12 کتێبی نوسیوە، هەشتی چاپکراوە و شەشی لە بواری ئابوورییە.