17 فێرگە بەشدارن
خولی تۆپی پێی فێرگە ئەکادیمییەکانی گەرمیان دەستیپێکرد
964+
هونەر فارس- گەرمیان
بە بەشداری 17 تیپ خولێکی تۆپی پێ بۆ فێرگە و ئەکادیمیەکانی سنوری گەرمیان کرایەوە.
یارییەکان لەسەر یاریگای رزگار مەشەیی بەڕێوەدەچێت و خۆی لە 32 یاری دەبینێتەوە و هەریەک لە فێرگەکانی کەلار، کفری، ناحیەکانی رزگاری، سەرقەڵا و شێخ لەنگەر بەشدارن تێیدا.
بڕیارە رۆژانە دوو یاری بەڕێوەبچێت، لە یاری دەستپێکدا فێرگەی ئایندە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە فێرگەی کفری بردەوە.
سەردار مەجید، سەرۆکی لیژنە و ئەکادیمیەکانی گەرمیان، بە 964ـی وت: لە خولەکەدا ئەو یاریزانانە یاریان پێدەکرێت کە تەمەنیان لە ساڵی 2010 بەرەو سەرە.
ئەو کردنەوەی ئەمجۆرە خولانە بۆ دیاریکردنی ئاستی یاریزانان بە گرنگ دەزانێت و پێیوایە، سوود بە ئایندەی وەرزش دەگەیەنێت لە هەرێمی کوردستاندا.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق