تانکەرێک سووتەمەنی لە تانجەرۆ گڕیگرت

964+
دیلان محەمەد جەزا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لە سنوری ناحیەی تانجەرۆ لە سلێمانی تانکەرێک سووتەمەنی ئاگری گرتووە و تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیویانە کۆنترۆڵی بکەن.

رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی بە تۆڕی 964ـی وت، تانکەرەکە نەفتاوی بارکردبوو، لە تانجەرۆ گڕیگرتووە و ئێستا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، “گومان دەکرێت بەهۆی کێشەی تەنفیزەوە بووبێت و غاز پەنگی خواردبێتەوە لەناو تانکەرەکەدا”.

باسی لەوەشکرد، بەهۆی ئاگرەکەوە رووبەرێک گەنم لەو ناوچەیەدا سووتاوە، هیچ زیانێکی گیانیشی لێنەکەوتووەتەوە.

بە سۆراغی 964، تا ئێستا لێکۆڵینەوە بەردەوامە، پێدەچێت بەهۆی سووتانی ئەو تانکەرەوە نزیکەی چوار دۆنم زەوی سووتابێت.