شوێنەوارێکی 13 هەزار ساڵی لە سلێمانی دۆزرایەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
شوێنەوارێک کە مێژووەکەی بۆ 11 هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزرایەوە.
ئەمڕۆ شەممە، 17.6.2023، تیمێکی زانکۆی رێدینگی بەریتانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری سلێمانی، دۆزینەوەی شوێنەوارەکەیان راگەیاند.
شوێنەوارەکە لە بەردەم ئەشکەوتی زەرزێو و قزپاپان لەسەر چەمی رەزان، لە سنووری پارێزگای سلێمانی دۆزراوەتەوە.
حسێن حەمەغەریب، بەڕێوەبەری گشتیی شوێنەواری سلێمانی بە 964ی وت، “دۆزینەوەی ئەم شوێنەوارە، سەلمێنەری ئەو راستییانەیە كە کوردستان شوێنێکی گرنگە و پڕە لە شارستانییەت”.
تیمی زانکۆ بەریتانیەكە كە سەرقاڵی كارن لەناو ئاسەوارە دۆزراوەكان، نیشانی دەدەن كە چەند كەلوپەلێك دۆزراوەتەوە، دەگەڕێنەوە بۆ سەردەمی ئەوكاتەی كە مرۆڤ دەستی بە كاری كشتوكاڵ كردووە.
ئەمڕۆ تیمەكە بەشێك لە ئاسەوارەكانی بۆ میدیاكان و خەڵک نیشاندا و باسیان لە پرۆسەی لێکۆڵینەوەکان کرد.