دیواره‌كه‌ى قشڵه‌ى كۆیه‌ له‌ رووخان ده‌پارێزرێت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چوارده‌ورى دیواره‌كه‌ى قشڵه‌ى كۆیه‌ راگری بۆ دروست ده‌كرێت و شوێنه‌وارى كۆیه‌ش ده‌ڵێت، به‌ چه‌ند قۆناغێكى كاركردن دیواره‌كه‌ له‌ رووخان ده‌پارێزین.

یه‌كێتى واحید، به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى كۆیه‌، به‌ 964ـى وت، ماوه‌ى 10 رۆژه‌ ده‌ستمان به‌ دروستكردنى ئه‌و راگرانه‌ كردووه‌.

وتیشی “له‌ زۆر شوێن ئه‌و دیواره‌ى قشڵه‌ خوار و لار بووه‌ته‌وه‌ و به‌ درێژیى 70 تا 80 مه‌تر هیچ راگرێكی لێ نه‌بووه‌.

باس له‌وه‌ش ده‌كات، جگه‌ له‌و راگره‌ له‌ ناوه‌وه‌ش باخچه‌ و سه‌وزاییه‌كانى ناو قشڵه‌ چه‌ند مه‌ترێك له‌ دیواره‌كه‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌، ئاوه‌ڕۆشی بۆ دروست ده‌كرێت.

وتیشی “له‌ قۆناغه‌كانى دیكه‌شدا سیستمى كامێرای چاودێرى و رووناكی بۆ دابین ده‌كرێت”.

به‌ قسه‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى شوێنه‌وارى كۆیه‌، بودجه‌ى ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ زیاتر له‌ 76 ملیۆن دیناره‌.