شوتییە بەناوبانگەکەی پێنجوێن سەری دەرهێنا

964+
محەمەد عومەر

20 دۆنم زەوی بە شوتی چاندووە و سەرقاڵی بژارکردنیەتی.

سەربەست عەبدولرەحمان، جوتیارێکە و لەیەکێک لە باشترین ناوچە کشتوکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان شوتی چاندووە کە سنووری قەزای پێنجوێنە لە پارێزگای سلێمانی.

شوتی پێنجوێن، بە یەکێک لە شوتییە بەناوبانگەکانی کوردستان دادەنرێت کە هەموو ساڵێک لەم کاتانەدا دەچێندرێت.

ئەم جۆرە شوتیە وردە وردە لە سەرەتای مانگی هەشت پێدەگات و خواستێکی زۆری لەسەرە.

لەبارەی ساغکردنەوەی بەرهەمەکان، زانا رەحمان قایمقامی پێنجوێن دەڵێت، هەرچیان لەدەست بێت دەیکەن.

ئەوەندەی قسەمان لەگەڵ جوتیارەکان کرد، تەنیا لە خەمی ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان بوون، ئەوان دەڵێن، شوتی بە شەرت وەعدێکە و داویانە، بەڵام بەو مەرجەی رێگاکانی ساغکردنەوەیان لێ نەگیرێت.