بۆیله‌ره‌كانی په‌رله‌مان بۆ به‌شه‌ناوخۆیی قوتابیان ده‌به‌سترێت
+964
مه‌ریه‌م ئه‌حمه‌د – هه‌ولێر
دوای هاتنه‌سه‌ر شه‌قامی قوتابیانی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر و خستنه‌ڕووی داواكارییه‌كانیان، به زوویی داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت، یه‌كێكیش له‌وانه بۆیله‌ری گه‌رمكردنی ئاوه.
دكتۆر كامه‌ران یونس سەرۆكی زانكۆی سەڵاحەدین له هەولێر به 964+ی وت: ئێمە لە زانكۆكه‌مان چوار هەزار قوتابیمان هەیە، كە لە بەشە ناوخۆییەكانی كچان و كوڕاندا دەمێننەوە، بەشەناوخۆیی شەوكەت شێخ یەزدین دوو هەزار قوتابی كوڕی تێدایه، بەشەناوخۆیی ١٨ شوبات و حەوت بەشەناوخۆیی دیكه، دوو هەزار قوتابی كچی تێدایه، سالانە بەشە بودجەیەكی زۆریشیان بۆ تەرخان دەكرێت.
لە بارەی كێشەی بۆیلەرەكانی گه‌رمكردنی ئاو له به‌شه‌ناوخۆییه‌كان، كه داواكاری قوتابیان بوو له رۆژانی رابردوودا، سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین وتی “ئەو بینایەی بەشەناوخۆیی شەهید شەوكەت ٢٠ ساڵە دروست كراوە، ئامێری ئەو بۆیلەرانە ساڵانە چاك دەكرێنەوە، بەڵام ئەمساڵ وای لێهات لە ناكاو لەكاركەوتن، زۆر هەوڵمان دا بۆ چارەسەرەكردنی، تیمەكەكانی چاككردنەوە به‌رده‌وام لەوێن بۆ چاككردنه‌وه‌یان، بەڵام ئامێرەكەی لەكاركەوتووە، بۆیە ئێمە لیژنەیەكمان پێكهێنا و پاره‌مان تەرخان كردووه بۆ كڕینی بۆیلەری نوێ، بەڵام ئەو جۆره بۆیلەرە لە هەرێمی كوردستان نییە”.
ئاشكراشی كرد “بەدواداچونمان كرد و دەركەوت ئەو جۆرە بۆیلەرە لە فەرمانگەیەكی دیكه و له باڵه‌خانه‌ی پەرله‌مان هەیە، نوسراومان ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە و ئەوانیش رەزامەندیان داوە، ئەمڕۆ یان سبەی بۆیلەرەكان بۆ بەشە ناوخۆیی شەهید شەوكەت دەبەسترێت، كە دوو بۆیله‌ره و ١٨٠٠ لیتر ئاو لەخۆدەگرن.
له ساڵی ٢٠١٤ كه‌مپی به‌شه‌ناوخۆیی كوڕان له هه‌ولێر بڕیاری دروستكردنی درا، به‌ڵام هێشتا كاره‌كانی ته‌واو نه‌بووه.
سه‌رۆكی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین ده‌ڵێت “به هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش و كێشه‌كانی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردوو، پرۆژه‌كه له لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه ٢٥ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخان كرد، ئێستا %٩٩ بەشەناوخۆییەكە تەواوبووە، بەڵام هەندێك بەشی كەمی ماوە و پێویستی به بڕه‌پاره‌یه‌كی دیكه‌یه، به تایبه‌تی بەستنی تۆڕی كاره‌با”.
“ئێستا ئەنجومەنی وەزیران و وەزارەتی خوێندنی باڵا لەسەر هێڵن، بۆ ئەوەی بەزووترین كات ئەو بەشە ناوخۆییە تەواو بكرێت و قوتابیان سوودی لێ وه‌ربگرن.
شه‌وی شه‌ممه‌ی رابردوو قوتابیانی زانكۆ له هه‌ولێر، ئه‌وانه‌ی له به‌شه‌ناوخۆیی شه‌هید شه‌وكه‌وت شێخ یه‌زدین نیشته‌جێن، هاتنه سه‌ر شه‌قام و رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌ولێر – كه‌ركووكیان گرت.
ئه‌وان ناڕه‌زاییان له كه‌موكوڕییه‌كانی به‌شه‌ناوخۆییه‌كه‌یان هه‌بوو، به تایبه‌تی نه‌بوونی ئاوی پاكی خواردنه‌وه و ئاوی گه‌رم بۆ خۆشووشتن.