بلیتی یارییه‌كانی یانه‌ی دهۆک به ساخته ده‌فرۆشرێن
+964
عه‌مار عه‌زیز – دهۆك
بلیتی یارییه‌كانی یانه‌ی دهۆك له خولی نایابی تۆپی پێی عێراق كۆپی ده‌كرێت و به ساخته له بازاڕدا ده‌فرۆشرێنه‌وه، ئاسایشی شاره‌كه‌ش بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکات.
ن.ز، گەنجێکی شاری دهۆکە، لە یه‌كێك له یارییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یانه‌ی دهۆک له خولی تۆپی پێی عێراق، بە بلیتێكی ساختە چووەتە یاریگه و یارییه‌كه‌ی بینیوه.
ئه‌و گه‌نجه، كه ته‌مه‌نی ٢٥ ساڵە، بە +964ی وت، “له یاریی دهۆك به‌رامبه‌ر یانەی قوه‌ی جەوییە، كه هه‌فته‌ی رابردوو كرا، ئێمە پێنج کەس بووین، هاوڕێیەکم بلیتێكی کڕی، دواتر چووینە شوێنێک بلیته‌كه‌مان کۆپی کرد، چوار دانه بە پێنجسەد دینار، دەیان کەسی دیكه‌ش وەک ئێمە بلیتیان كۆپی كردووه”.
وتیشی “بە بلیتی ساختە چووینه یاریگه و کەسێکیش پرسیاری لە ئێمە نەکرد بلیته‌كه ئۆرجیناڵه یان كۆپییه”.
دەزگه‌كانی ئاساییشمان له‌و كاره ئاگادار کردووته‌وە
شڤان محەمەد، بەرپرسی راگەیاندنی یانەی وەرزشی دهۆک بە 964+ ی وت، “ئێمە چەند شوێنێکمان دیاریی کردووە بۆ فرۆشتنی بلیت، پێشتر بۆ هانده‌رانمان ئاشکراکردووە دەبێت تەنیا لەو شوێنانە بلیت بکڕن، بەداخەوە پێش هەفتەیەک چەند کەسێک لە بازاڕدا بلیتیان کۆپی کردبوو، دواتر بە نرخێکی هەرزانتر فرۆشتبوویانەوە”.
“دەزگه‌كانی ئاساییشمان له‌و كاره ئاگادار کردووته‌وە، ئه‌وان بە وردی بەدواداچوون بۆ بابەتەکە دەکه‌ن، پێش دوو رۆژیش لە ئاساییش له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته کۆبوونەوەمان هەبوو”، شڤان محەمەد وای وت.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی دهۆك، دانی به‌وه‌دا نا، بوونی بلیتی ساختە کاریگەریی لەسەر کەمبوونه‌وه‌ی هاتنی هانده‌ران بۆ یاریگه كردووه.
ئه‌و ده‌ڵێت، “بوونی بلیتی ساخته خەڵکی له هاتنیان بۆ یاریگه ساردكردووه‌ته‌وه، بۆیه دواجار گوڕانکاریمان لە شێوه‌ی بلیته‌كه كردووه، ئێستا شێوه‌ی بلیته‌كه بووه‌ته ئەلیکترونی وەک کارتی مۆبایل، چەند شوێنێکیشمان بۆ فرۆشتنی بلیته‌كان دیاریی كردووه.
یانه‌ی دهۆك کە ساڵی ١٩٧٠ دامەزراوە، خاوه‌ن جه‌ماوه‌رێكی زۆری وه‌رزشییه و نرخی بلیتی یارییه‌كانی تیپه‌كه‌ش له خولی نایابی عێراق له نێوان هه‌زار دینار بۆ ٢٥ هه‌زار دیناره، كه ئه‌مه‌ی دوایی بۆ شوێنی تایبه‌ته له یاریگه “vip”.
یانه‌ی دهۆك، دوای دابڕانی شه‌ش ساڵ، ئه‌م وه‌رزه گه‌ڕایه‌وه خولی نایابی عێراق، دوێنێ ئێواره‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا له‌گه‌ڵ یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه به گۆڵێك یه‌كسان بوو.
یانه‌ی دهۆك كه یه‌ك جار له ٢٠٠٩-٢٠١٠بووه پاڵه‌وانی خولی عێراق، له ریزبه‌ندی ئێستای خوله‌كه‌دا له پله‌ی ده‌یه‌مه و ١١ خاڵی هەیە.