وادەی کۆتایی بۆ دیاریکراوە
ئه‌گه‌ر له سه‌یدسادق ده‌ژیت بڕۆ چه‌كه‌كه‌ت تۆمار بكه
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
بەشی پۆلیسی قەزای سیدسادق داوا له هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ی ده‌كات چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن، دوامۆڵه‌تیشی بۆ داناون.
پۆلیسی سه‌یدساق له ئاگادارینامه‌یه‌كدا بۆ هاوڵاتیانی سنووره‌كه‌ی رایگه‌یاندووه، رێنماییه‌كانی یاسای چەکی بێ مۆڵەت جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
له ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه “بە مـەبـەستـی سنووردارکـردن و رێکخستنـی دیـاردەی چـەکـداری و نەهێشتنی (چـەکـی بــێ مـۆڵەت) وەک پێویستیەکی ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان و بۆ کەمکردنەوەی ئەو گرفت و نەهامەتییانەی، کە بوونی چەک زیاتر و قورس‌تر ده‌بن، لە ژێر رۆشنایی یاسای ژمارە (2ی ساڵی 2022)ی هەرێمی کوردستان و رێنمایی ژمارە (5ی ساڵی 2022)، ئاگاداری هاوڵاتیانی سنووری قەزاکەمان دەکەین، کە چەکی بێ مۆڵەتیان هەیە و تا ئێستا تۆماریان نەکردووە، بێن و تۆماری بكه‌ن”.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، “رێكه‌وتی 21.7.2023 دوامۆڵەتە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان، کە لە دوای ئەو رۆژەوه هیج هەلێکی دیكه نییە بۆ تۆمارکردنی چەکەکانیان و ئەو چەکانەی تۆماریش نەکرابن، وەک چەکی بێ مۆڵەت و بە پێی یاسا مەمەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت”.
بەشی پۆلیسی قەزای سیدسادق، فه‌رمانگه‌كه‌ی خۆی دیاریكردووه، بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت چه‌كه‌كانیان تۆمار بكه‌ن و داوا ده‌كات سه‌ردانیان بكه‌ن.