سێ دیمه‌نى جیاوازى وڵاغه به‌ڕه‌ڵاكان له سنوورى گوندى دووگۆمان... وێنه: 964+
وڵاغه به‌ڕه‌ڵاكان زیان به كشتو‌كاڵى گوندى دووگۆمان ده‌گه‌یه‌نن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دانیشتووانى گوندی دووگۆمانى بنارى قه‌ندیل، ره‌خنه له خاوه‌نى ئه‌و ئه‌سپ و وڵاغانه ده‌گرن، كه به‌ره‌ڵایان كردوون و زه‌ره‌ر و زیان به بێستان و كشتو‌كاڵى ئه‌وان ده‌گه‌یه‌نێت.
گوندى دووگۆمان، سه‌ر به ناحیه‌ى سه‌نگه‌سه‌رى ئیداره‌ى راپه‌ڕینه و یه‌كێكه له‌و گوندانه‌ى كه‌وتووه‌ته بنارى قه‌ندیل و له 300 ماڵ پێكدێت.
پشده‌ر ئیبراهیم، دانیشتووى دووگۆمان چه‌ند وێنه‌یه‌كى بۆ 964 ناردووه و ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌سپ و وڵاغه بێ خاوه‌نه‌كان له سنوورى گونده‌كه‌یاندا، به‌ربوونه‌ته ناو بێستان و گه‌نمه‌كانیان.
پشده‌ر به 964ـى وت “ئه‌و وڵاغانه بێ خاوه‌ن نین، به‌ڵام به‌ڕه‌ڵایان كردوون”.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌و وڵاغانه زه‌ره‌ر و زیان به كشتوكاڵیان ده‌گه‌یه‌نێت، له‌وانه‌ش بێستان و نۆک و دەغڵودان و داواش ده‌كات “خاوه‌نه‌كانیان بیانبه‌نه‌وه سنوورى گونده‌كانى خۆیان”.
ناوبراو پێیوایه ئه‌و وڵاغانه خاوه‌ندارێتیان بۆ مه‌ڕدار و ره‌وه‌نده‌كان دەگهڕێتهوه، كه ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه هاتوونه‌ته‌وه گونده‌كانى بنارى قه‌ندیل.