سێ دیمه‌نى جیاواز له دوو ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى كۆیه... وێنه: به‌رگرى شارستانى كۆیه
له كۆیه دوو رووداوی ئاگرکەوتنەوە کۆنتڕۆڵکران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ 13.6.2023، له سنوورى قه‌زاى كۆیه دوو رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه له دوو شوێنی جیاواز روویاندا و هه‌ردوو رووداوه‌كه‌ش كۆنتڕۆڵكران.
رووداوی یه‌كه‌میان، لە گوندی هەواوان بوو، ئاگرکەوتنەوەكه لە بزوێنەری دەڕاسەیەک بوو لە کاتی دروێنەکردندا، به‌رگرىی شارستانیی كۆیه‌ش ده‌ڵێت، توانرا بە زووترین کات و کەمترین زیان رووداوەکە کۆنترۆل بکرێت و ده‌شڵێ “چەندان دۆنم گەنم و باخچەمان له سووتان رزگاركرد”.
هه‌ر ئه‌مڕۆ بنکەی بەرگری شارستانیی هەرمۆتە لە دوو کاتی جیاوازدا ئاگادارکرانەوە بە بوونی رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە هەریەک لە قشلەی کۆیە و گەرەکی عه‌لیاوە.
به‌رگریى شارستانی ده‌ڵێت، دواى كۆنتڕڵكردنى ئاگره‌كه، توانیویانه چەندان بنەداری سروشتی و دەستکرد و تەنکەری گواستنەوەی نەوت و ماڵی هاولاتیان و ئوتومبیل لە سووتان، رزگار بكه‌ن.