زۆری نەماوە
کەی قەدەغەی راوەماسی هەڵدەگیرێت؟
964+
توانا نەقی
بڕیارە رۆژی پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە قەدەغە لەسەر راوەماسی هەڵبگیرێت و ئیتر راوچییانی ماسی دەتوانن دەستکەنەوە بە راوکردن لە دەریاچەکان.
هەموو ساڵێک بۆ ماوەی چەند مانگێک قەدەغەی راوەماسی رادەگەیەنرێت بەهۆی گەرادانانی ماسییەکان، بۆ ئەمساڵ لە 5.3.2023ـەوە قەدەغە راگەیەندرا تا 15.6.2023بەردەوام دەبێت.
لە ماوەی سێ مانگی قەدەغەکەدا چەندین راوچی و کەرەستەی راوکردنی ماسی دەستیبەسەردا گیراوە کە بە نایاسایی راویان کردووە.
عەمید هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ی راگەیاند، لە رۆژی 15ـەی ئەم مانگەوە کە دەکاتە پێنجشەممە قەدەغەکە هەڵدەگیرێت و ئەو کات رێنماییان دەبێت بۆ راوکەرانی ماسی.
وتیشی، لە ماوەی قەدەغەکەدا چەندین سەرپێچی تۆمار کراون و بەردەوام چاودێرییاب کردووە و بەشێک لە راوچییەکان بە نایاسایی ویستوویانە راوی خۆیان هەربکەن.
هەموو ساڵێک لە 20ـی ئازار قەدەغەی راوەماسی دەستپێدەکات، بەڵام ئەمساڵ 15 رۆژ پێشخراو لە 5ـی ئازارەوە دەستی پێکردوو بۆ ماوەی سێ مانگ و 10 رۆژ بەردەوامە.