8 رێگە بۆ خۆپارێزی لە زیانەكانی خۆڵبارین

+964

كوردستان ئەحمەد

ساڵانێکی زۆرە لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین، خۆڵبارین هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، پزیشکانی پسپۆریش هەشت رێگە دەخەنەڕوو.

هەركاتێك خۆڵبارین روودەدات كۆمەڵێك مەترسی لەسەر جەستە دروستدەبێت، وەك هەستیاری لوت و تەنگەنەفەسی و چەند زیانێكی دیكە.

پسپۆرانی تەندروستی هەشت رێگە دەخەنە روو بۆ ئەوەی بتوانیت لە كاتی خۆڵباریندا خۆت لە زیانە تەندروستیەكانی بپارێزیت

یەكەم: پزیشكەكان ئامۆژگاریمان  لەكاتی خۆڵباریندا لە ماڵەکانمان بمێنینەوە و نەچینە دەرەوە بە تایبەتی بۆ شوێنە كراوەكان.

دووەم: دەم و لوتت بە ماسك یان پارچە پەڕۆیەك هەڵپێچە، بۆ ئەوەی تۆز نەچێتە ناو قوڕگ و لوت و سیەكانتەوە.

سێیەم: مەترسی لەسەر لوت دروستدەكات ئەگەر زۆر لە ناو كەشوهەوای تۆزاویدا هاتوچۆ بكەی ئەگەر چاویلكە بەكاربهێنیت باشترە.

چوارەم: لەكاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا پەنجەرەكان دابخە و سوود لە هەوای ئۆتۆمبێلەكەت ببینە.

پێنجەم: هەوڵبدە بە هیچ شێوەیەك چاوەكانت نەخورێنیت، چونكە بەهۆی تۆز و خۆڵەوە ئەگەری هەوكردن زیاتر دەكات ئەوە جگە لەوەی سووربونەوە و لێڵبوون لە بینیندا روودەدات.

شەشەم: بەكرێمی ڤازلین، بەمەرجێك بۆندار نەبێت ناوەوەی لوتت چەور بكە، ئەم رێگەیە مولولەكانی ناو لوت دەپارێزێت و رێگر دەبێت لە چوونە ژوورەوەی وردیلەكانی خۆڵ.

حەوتەم: ئەگەر نیشانە هەستیاریەكانت تێدا دەركەوتن، بەپەلە سەردانی پزیشك بكە بۆ ئەوەی رێنمایی وەربگریت.

هەشتەم: هەر كە گەیشتیتە ماڵەوە خۆت بشۆ، بۆ ئەوەی زیانەكانی تۆز و خۆڵ لە ناو موەكانی سەرت و سەر دەموچاوت نەمێنێت.

خۆڵبارین یەکێکە لەو دیاردانەی کە هەندێکجار سروشتییەو و هەندێکجاریش کردەییە، یان لە ئەنجامی کارە نا تەندروستەکانی مرۆڤەوە دروست دەبێت.

ئەم دیاردەیە بە هۆی راماڵینی خاکەوە دروست دەبێت بە هێزی با و دواتر دەنکۆڵەکانی خاک بەرز دەبنەوە بۆ بەرگی هەوایی تا زیاتر لە دوو کیلۆمەتر لە رووی زەوییەوە.

بۆ روودانی ئەم دیاردەیە بە شێوەیەکی سروشتی پێویستە خێرایی با زیاتر بێت لە 25 کم/کاتژمێر لە شوێنی سەرچاوەوە کە زیاتر لە بیابانەکانەوە سەرچاوە دەگرن وەکو بیابانی عەرەبی و بیابانی خۆرئاوای عیراق و هەندێکجاریش لە بیابانی ئەفریقیاوە.