حەوت رۆژ داخرابوو

تونێلی دەربەندیخان كرایەوە

+964
كوردستان ئەحمەد

تونێلی دەربەندیخان بە رووی هاوڵاتیاندا كرایەوە، دوای ئەوەی کارەکانی تەواو بوو.

حەوت رۆژ پێش ئێستا تونێلی دەربەندیخان بە هۆی نۆژەنكردنەوە و تەواوكردنی كارەباكەیەوە داخرا، بەڵام کەمێک پێش ئێستا بە رووی هاوڵاتیاندا كرایەوە.

موقەدەم جاسم محەمەد عەلی، بەڕێوبەری هاتوچۆی قەزای دەربەندیخان بە تۆڕی 964ی وت، كارەكانی تەواو بووە و لە ئێستاوە هاوڵاتیان دەتوانن تونێلەکە بەكاربهێنن.

تونێلی دەربەندیخان لە ساڵی 1995 دروستکراوە، درێژییەکەی 720 مەترە، چەندین جار تونێلەکە بە رووداوی هاتووچۆ و رووداوی سروشتی خراپ بووە، لە دواینجاردا لە چواری تشرینی یەکەم، دەستکرا بە نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە، کە دەبوو لە ماوەی مانگێکدا تەواو ببێت، بەڵام دوو مانگی بەسەردا تێپەڕی تا تەواو کرا.