ئه‌حمه‌د كارامووس و زه‌ینه‌ب موراد به هاوسه‌رۆكانى (KNK) به هه‌ڵبژێردرانه‌وه
+964
فه‌رهاد حه‌سه‌ن – هه‌ولێر
کەنەکە، ٢١کەمین كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتی گشتى خۆی ئه‌نجامدا، هاوسه‌رۆكانیش بۆ دوو ساڵی تر هه‌ڵبژێردرانه‌وه.
ئەمڕۆ یەکشەممە پێنجی کانونی یەکەمی ٢٠٢٢، کۆنگرەی نەتەوەیی کورد (KNK) لە وڵاتی هۆڵەندا، ٢١کەمین کۆبوونەوەی جڤاتی گشتی خۆی کۆتایی پێهێناو، ئه‌حمه‌د كارامووس و زه‌ینه‌ب موراد، بۆ دوو ساڵی دیکە بە هاوسەرۆک هەڵبژێردرانەوە.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، ئه‌ندامى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى (KNK) به +964ـی راگه‌یاند؛ بە بەشداری ٣٥٠ ئەندام کە نوێنەرایەتی ٢٧ حزب و رێكخراوى سیاسی كوردستان، خولی ٢١کەمینى كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌ىى له‌شاری ئایندهۆڤنى هۆڵەندا به‌ڕێوه چوو، ماوه‌ى چوار رۆژى خایاند.
+964 دەزانێت، رۆژی یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وەکە تایبه‌ت بوو به وتاری حزب و لایه‌نه سیاسیه‌كان، رۆژی دووه‌م گفتوگۆی راپۆرتی سیاسی و په‌یڕه‌وى ناوخۆی كرا، رۆژی سێیه‌میش ته‌رخانكرا بۆ پێشنیار و راپسارده‌ى ئه‌ندامان بۆ كۆنگره و هه‌ڵبژاردنى هاوسه‌رۆكان، دوارۆژیش کە ئەمڕۆ بوو، هه‌ڵبژاردن بۆ ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن كرا، ١٩ كه‌س وه‌ك ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى کەنەکە هه‌ڵبژێردران.
هیوا سه‌ید سه‌لیم، دەڵێ؛ په‌یڕه‌وى ناوخۆ ته‌نیا یەک گۆڕانكاری تێدا كراوە ئه‌ویش ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردن له ١٧ كه‌سه‌وه كران ١٩ كه‌س.
زیاتر وتیشی “هه‌ردوو هاوسه‌رۆكانى پێشوو ئه‌حمه‌د كارامووس و زه‌ینه‌ب موراد، به‌هاوسه‌رۆك هه‌ڵبژێردرانه‌وه بۆ دوو ساڵی داهاتوو”.
ئەو ئەندامەی کەنەکە، ئەوەشی خستەڕوو کە دۆخی رۆژئاواى كوردستان و پرسی ژن ژیان ئازادى دوو بابه‌تی دیار‌و به‌رچاوى كۆبوونه‌وه گشتییه‌كه بوو كه ره‌نگدانه‌وه‌ى له زۆربه‌ى ووتاره سیاسییه‌كان هه‌بوو، ئاشکرای کرد کە کۆنفرانسێكی تایبه‌ت به بارودۆخی ئێستاى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ده‌به‌سترێ، به‌مه‌به‌ستى ووردبوونه‌وه و دیراسه‌كردنى ئه‌و رووداوانه كه له‌ناو دۆخه‌كه ده‌گوزه‌رێن، جگە لەمەش کەنەکە ئاماده‌سازی داکات بۆ یادی ١٠٠ ساڵه‌ى رێككه‌وننامه‌ى لۆزان، له‌و شوێنه‌ى كه رێكه‌وتننامه‌كه‌ى لێ ئیمزا كراوه به ئاماده‌بوونى ده‌یان هه‌زار كه‌س چالاكى به‌رفراوانى لێ ئه‌نجام دەدرێت.
كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یی كوردستان(KNK) ساڵى ١٩٩٩ یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى خۆی له بڕۆكسلی پایته‌ختى به‌لجیكا ئه‌نجامداو دامه‌زراندنى خۆی راگه‌یاند، تا ئێستاش باره‌گاى سه‌ره‌كی هەر له‌و وڵاته‌یەو هه‌ر دوو ساڵ جارێكیش كۆبوونه‌وه‌ى جڤاتى گشتى خۆی ساز ده‌كات و، ساڵانەش كۆبوونه‌وەیەکى فراوان ده‌به‌ستێت.
ئه‌و 19 كه‌سه‌ى وه‌ك ئه‌ندامى ده‌سته‌ى به‌ڕێوه‌بردنى كه‌نه‌كه هه‌ڵبژێردران ئه‌مانه‌ن :
زوبێر ئایدار 236 ده‌نگ
نیلۆفه‌ر كۆچ 235 ده‌نگ
شه‌هلا حه‌فید 229 ده‌نگ
ره‌فیق غه‌فوور 229 ده‌نگ
كامه‌ران به‌روارى 226 ده‌نگ
هێڤى مسته‌فا 212 ده‌نگ
ئه‌كره‌م موسۆ 195 ده‌نگ
سالار مه‌حمود 194 ده‌نگ
تاهیر كه‌مالیزڤاده 194 ده‌نگ
كورده عومه‌ر 196 ده‌نگ
زینه‌ب مسته‌فا 189 ده‌نگ
سه‌بریه شه‌وكاد 177 ده‌نگ
نو‌عمان ئوغور 173 ده‌نگ
مه‌جید حه‌سۆ 168 ده‌نگ
د. شێركۆ حه‌مه‌ده‌مین 168 ده‌نگ
سه‌میعه سنه‌یی 166 ده‌نگ
ئامینه مراد 163 ده‌نگ
فاروق جه‌میل 149 ده‌نگ
ئیبراهیم علیپوور 145 ده‌نگ