لە دۆکیۆمێنتارییەکدا

964 بەدواداچوونی بۆ گۆڕغەریبەکانی حزبی شیوعی کردووە

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانى 964، ده‌یان گۆڕى پێشمه‌رگه‌ عه‌ره‌به‌كانى ناو حزبی شیوعی له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمی كوردستانه‌.

كه‌سوكارى یه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه‌ كه‌ خۆیان له‌ شارى سه‌ماوه‌ن و گۆڕى كوڕه‌كه‌شیان له‌ گردى سه‌یوانى سلێمانیه‌، به‌ 964ـى وت “ژنێكى خه‌ڵكی سلێمانى ته‌رمى براكه‌مى له‌ به‌له‌دیه‌ به‌ پاره‌ وه‌رگرتبووه‌وه ‌و له‌ ته‌نیشت كوڕه‌ شه‌هیده‌كه‌ى خۆى ناشتى”.

هاوكات له‌ مۆنیومێنتێكى تایبه‌تدا له‌ هه‌ولێر ناسنامه‌ى ده‌یان پێشمه‌رگه‌ى بێ گۆڕى شیوعى هه‌ن، كه‌ به‌شێكیان له‌شه‌ڕه‌كانى دژی حكومه‌تى پێشووى عێراق گیانیان به‌خشیوه‌ و به‌شێكیشیان هه‌ر له‌ لایه‌ن ئه‌و حكومه‌ته‌وه‌ له‌سێداره ‌دراون.

964، له‌م دۆكیۆمێنتاریه‌دا به‌ناوى (گۆڕ غه‌ریبه‌كان) به‌دواى گۆڕه‌كاندا ده‌گه‌ڕێت و چیرۆكى جیاواز ده‌دۆزێته‌وه‌.