لە سنوورى ماوەت نۆ راوچی گیران
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسى دارستان و ژینگەى سلێمانى، بڵاویكرده‌وه نۆ راوچیان له سنوورى ماوه‌ت ده‌ستگیر كردووه، كه خه‌ریكی راوە ماسی بوون.
چەند رۆژێکى کەمى ماوە بۆ کۆتاییهاتنی وەرزى قەدەغەى راوکردنى ماسى، بەڵام هەندێک لە هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ئه‌و وادەیه ناكه‌ن و بەردەوام سەرقاڵى راوکردنن .
راگەیاندنى پۆلیسى دارستان و ژینگەى پارێزگاى سلێمانى، ده‌ڵێت، لە دواى وەرگرتنى زانیارى لەسەر چەند راوچییەک، کە سەرقاڵى راوکردن بوون لە سنوورى گوندەکانى غەزێنە و چەمى دوو ئاوان، لە ئەنجامى سێ دەرچوونى جیاوازى مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى ماوت، توانیان نۆ تۆمەتبار دەستگیر بكەن كه سه‌رقاڵى راوکردنى ماسی بوون.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى ئه‌و نۆ كه‌سه‌دا، دەستیان بەسەر یه‌ك چەکى تاپڕ لەگەڵ سێ فیشەک و سێ لایت و 13 تۆر و 19 قولاپ و سێ کیلۆ ماسی راوکراودا گرتووه.
پۆلیس باسی له‌وه‌ش كردووه، دواى ده‌ستگیركردنیان، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی .