چه‌ند دوكانێك له پێنجی حه‌سارۆكی هه‌ولێر سووتان
964+
شیراز عه‌بدوڵا
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ شه‌ممه چه‌ند دوكانێك له شه‌قامی كۆڕنیش له گه‌ڕه‌كی پێنجی حه‌سارۆكی هه‌ولێر سووتان، كه زیانی زۆری به‌دواوه بوو.
یه‌كێك له خاوه‌ن دوكانه‌كان، كه کاری پشکنینی کۆمپیوتەریی ئۆتۆمبێل ده‌کات، به 964ی راگه‌یاند، هۆكاری ئاگره‌كه كاركردن بووه له ئۆتۆمبیلێك، كه شۆرتی كاره‌بایی هه‌بووه و بووه‌ته هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه.
ئاماژەی بەوەشدا زیانی 30 هەزار دۆلاری “سێ دەفتەر” لێکەوتووە.
تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی به ژماره‌یه‌كی زۆر بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه له‌وێبوون و خه‌ریكی كۆنتڕۆڵكردنی بوون.
سەرکەوت کارەش وتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە 964ـی وت، حاڵەتەکانی ئاگرکەوتنەوە زیادیان نکردووە ، لە ماوەی 10 رۆژدا لە هەولێر، 13 ئۆتۆمبیل سووتاون ، ئاگرەکەی شەقامی کۆڕنیش تەنیا زیانی مادی هەبووە .
تیمەکانی بەرگریی شارستانی، لە سەنتەری شاری هەولێر و دەوروبەری ، کە لە بنکەکانی رزگاری، شاوێس، شۆڕش و بنەسڵاوە هاتبوون، ئاگرەکەی پێنجـی حەسارۆکیان کۆنتڕۆڵ کرد.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا