ماتۆڕێکی سێ تایە کەوتە جۆگەیەکەوە و شەش کەس برینداربوون

964+

توانا نەقی

لە سەر رێگای کەلار – خانەقین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە شەش کەس بریندار بوون و گەیەنرانە نەخۆشخانە.

هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردوە، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ماتۆڕێکی سێ تایە بە ئاراستەی کەلار لە خانەقینەوە هاتووە و کەوتووەتە ناو جۆگەیەکی ئاودێری و تیمەکانی هاتوچۆ گەشتوونەتە شوێنی رووداوەکە تاوەکو بزانن هۆکارەکەی چی بووە.

دەشڵێت، بەهۆی رووداوەکەوە شۆفێری ماتۆڕەکە و پێنج سەرنشینی برینداربوون،

شۆفێرەکە لە دایک بووی ساڵی 1984ـەو سەرنشینەکان تەمەنیان لە نێوان 3 – 13 ساڵیدایە.

سەرجەم بریندارەکان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.