زیرەك میرە لە كێڤ پەیكەرێك دورستدەكات
964+
كوردستان ئەحمەد
زیرەک میرە، پەیکەرسازی ناوداری کورد لەناو جەرگەی کیڤی پایتەختی ئۆکرایندا پەیکەرێک بۆ قوربانیانی جەنگ دروستدەکات.
پەیكەرەكە لە پارچەی چەك و تۆپ و تەیارە و درۆنی شكاو دروست دەكرێت، لە ناوەراستی كێڤ دادەرێت بۆ ئەوەی نمایشی ئەو راستیەبكات كە لە ئۆكرانیا.
زیرەک میرە بە 964ی وت، تا ئێستا دوو جار لەگەڵ لێپرسراوانی بەشی کەلتووریی ئۆکرانیا کۆبوونەتەوە بیرۆكەكەیان پەسەندكردووە، بەڵام بەهۆی شەڕ و مەترسیەوە نایانەوێت كارەكە بكرێت.
پەیکەرەکە بە ناوی “دایکی ئاشتی”ـیە و لە پاشماوەی زرێپۆش و تانکەکان دروستدەکرێت و بەرزییەکەی 15 مەترە.
ئۆكرانیا پێی باشە پەیكەرەكە لەجێی پەیكەرێكی كۆنی گرنگ و ستراتیژی لە وڵاتەكەدا دابنرێت.
لە ساڵی 2003 لە ، لە کەرکوک بە پۆستاڵ و کەلوپەلی بەجێماوەی سەربازە عێراقییەکان پەیکەرێک پۆستاڵ دروستدەکات و لە جێی پەیکەری سەدام حسێن دایدەنێت، هەروەها لە هەمان ساڵدا لە بەغداد لە شوێنی پەیکەرە گەورەکەی سەدام لە مەیدانی فیردەوسی، پەیکەری خۆری ئازادی دروستكرد، لە ساڵی 2016ـەشدا، لە شاری سلێمانی مۆنۆمێنتی بەرخۆدان بۆ بەرخۆدانی کۆبانێ دروستكرد، و پاشان دەگوازرێتەوە بۆ رۆژئاوای کوردستان و لە گۆڕەپانێکی سەرەکی شارەکەدا دادەنرێت.
زیرەک میرە، یەکێکە لە پەیکەرسازە ناسراوەکانی کوردستان، لە ساڵی 1979 لەدایکبووە لە کوردستان و دەرەوەی وڵات خاوەنی 5 پێشانگای تایبەت و 120 پێشانگای هاوبەش و 10 پەیکەری گەورەیە، هەروەها 19 خەڵاتی پێبەخشراوە و وەک باشترین پەیکەرساز لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 بۆ 2015-دا خەڵاتی لاوی ساڵی بەدەستهێنا.