كرێكارێك لەكاتی كاركردندا بە كارەبا گیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر – رانیە
لە ناحیەی چوارقوڕنە كرێكارێك لەكاتی كاركردندا کارەبا دەیگرێت و دەستبەجێ هەر لەوێ گیانی لەدەستدا.
ئەو كرێكارە، لەگەڵ ژمارەیەك كرێكاری تر سەرقاڵی بەستانی داری نەجاڕی بوون لە یەکێک لە خانووەکانی چوارقوڕنە، بەبێ ئاگایی دەستی بە کێبڵێکی کارەبا دەکەوێت و کارەبا دەیگرێت و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
كرێكارەكە بە رەچەڵەك عەرەبە خێزاندارە، لە ساڵی 2000ـەوە لە چوارقوڕنە دادەنیشێت.
عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەرین، بە 964ـی وت، لەكاتی كاركردندا لەگەڵ دراوسێكەیان دەستی بەر وایەری كارەبا كەوتووە و گیانی لەدەستداوە.
لەم هەفتەیەدا ئەمە دووەمین حاڵەتی گیانلەدەستدانە بە تەزوی كارەبا لە چوارقوڕنە.
پێداچونەوە: كوردستان ئەحمەد