تیمەکان لەوێن بۆ چاککردنەوەی کامێراکان

سلێمانی.. تەقە لە کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ کرا

964+

دیلان محەمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە 8.6.2023، جارێکی تر هێرش کرایە سەر کامێرای خاڵ بۆ خاڵ.

پەیامنێری 964 دەڵێت، لەسەر رێگای دوکان – پیرەمەگروون لە تەقە لە کامێراکانی تیژڕەوی کراوە و شکێنراون، بەڵام بەرپرسانی هاتوچۆی سلێمانی لەسەر رووداوەکە هیچ قسەیەکیان تا ئێستا نییە.

رێباز نەجات، رێگەپێدراوی کۆمپانیای ئێڕلی فیوچەر کە خاوەنداریەتی کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ دەکات، بە 964ـی وت “ئاگادار نیم و لە پۆلیسی هاتوچۆ بپرسن”.

زانیاری هات:

ئەو هێرشەی کراوەتەسەر کامێراکان لە سنووری گوندی قەمچوغەی نزیک قەزای دوکانە، لە ئێستاشدا تیمەکانی کۆمپانیاکە لەوێن بۆ چاککردنەوەی کامێراکان.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق