دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانی لە هەولێر دەكرێت
964+
كوردستان ئەحمەد
هەفتەی داهاتوو” گەورەترین” ئیڤێنتی تەندروستی لەهەولێر بە ئامادەبوونی گەورە تەندروستكارانی كوردستان و عێراق و ئوردن دەكرێت.
ئیڤێنتەكە ناوی دیدار و هەفتەی تەندروستی ئوردنی كوردستانیە، لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا ئەنجامدەدرێت، دیدارەكە بۆ پێشخستنی ئاستی تەندروستی هەرێمی كوردستانە.
لە دیدارەكەدا ژمارەیەكی زۆر لە پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی ئوردنی و لۆكاڵی بەشداردەبن لە پێناو ئاڵوگۆڕی ئەزموون و شارەزایی لە بواری تەندروستیدا .
فەرمانگەی میدیاو زانیاری لەبارەی دیداری تەندروستی کوردستانی ئوردنی دەڵێت: لە ئیڤێنتەكەدا قسە لەسەر دۆخی تەندروستی و پێشخستنی ئاستی تەندروستی كوردستان و تەواوی پزیشكەكان دەكرێت لە كوردستاندا.