دیمەنێك لە گەڕەكی تەعجیل لە هەولێر. وێنە:964
گەڕەكەكانی بەفرەزۆن نۆژەن دەكرێنەوە
+964
كوردستان ئەحمەد
نەخشەسازی و دیزاینی تایبەت بە گەڕەكەكانی تەعجیل و عەرەب و خانەقا دەكرێت.
ئەو سێ گەڕەكە دەكەونە ناوەڕاستی شاری هەولێرەوە، هەرسێكیان لە گەڕەكە دێرینەكانی شاری هەولێرن و بە ناوچەی بەفرەزۆن ناودەبرێن.
بەفرەزۆن بەو شوێنانە دەوترێت كە ناوچەیەكی كۆن و دێرینە و بە بەهاوكاری یونسكۆ وەك شوێنی ئاسەواری و دێرین و گرنگ ناودەبرێت، كە دانیشتووانەكەی یان خاوەنەكەی بۆیان نییە دەستكاری بكەن و تێكی بدەن و بیشێوێنن، یان نۆژەنی بكەنەوە بەشێوازێكی خراپ.
ئەمڕۆ وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار لەگەڵ ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە بۆ ئەوەی ماستەرپلانێكی نوێ دابڕێژن بۆ ئەوەی بتوانن چارەسەری كێشەكانی ناوچەی بەفرەزۆن بكەن.
لەكۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە، لیژنەیەك بەوردی چاودێری ئەو گەڕەكانە بكات كە دەكەونە بەفرەزۆنەوە و دوای تەواوبونی كارەكانیان دەستدەكرێت بە جێبەجێكردنی پڕۆژەكان.