رێڕەوی ئاوی گوندێک تێکچووە و بەهۆیە ئەمساڵ برنج ناکەن

964+
هەژین فەتاح – دهۆک

باران و لافاوی زۆری ئەمساڵ رێڕەوی ئاو و چەمەکەی گوندی خاستو لە ناحیەی شیلادزێی دهۆک تێکداوە و بەهۆیەوە ئەمساڵ ناتوانن مەرەزە بکەن.

حەمدی خاستوو ژووری کە خەڵکی گوندەکەیە بە 964ی وت، ژیانی خەڵکی گوندەکە لەسەر مەرەزە و برنجە، بەڵام ئەمساڵ ناتوانن بیکەن، ئەگەرچی داوایان لە لایەنی پەیوەندیدار کردووە بۆیان چاکبکەنەوە.

964 پەیوەندی کرد بە رێگاوبانی شیلادزێ و دهۆک، ئەوان بەردەست نەبوون.

حەمدی لە درێژەی قسەکانیدا وتی، هیوادارە بە زووی چەمەکەیان بۆ چاکبکرێت تاوەکو فریای مەرەزە بکەون.

964 دەزانێت، تێکچوونی رێڕەوی ئاوەکە دوو گوندی دیکەیشی گرتووەتەوە، بەڵام نابێتە هۆی ئەوەی نەتوانن مەرەزە بکەن.