"پارەی زۆر وەرگیراوە و شەقامی گشتی بەکرێدراوە"
پارکەکانی راوەستانی ئوتۆمبێل لە چاڤیلاند دادەخرێن
964+
پێشەوا محەمەد – سلێمانی
سێ پارکەکەی راگرتنی ئۆتۆمبێل لە چاڤیلاند داخران. قایمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “پارەیان زۆر وەرگرتووە و شەقامی گشتیشیان بەکرێداوە”.
لە رۆژی جیهانیی منداڵاندا کە 1.6.2023 بوو، پارکەکە نرخی راگرتنی ئۆتۆمبێلی بۆ دوو هەزار دینار بەرز کردووەتەوە، “بۆیە لە لایەن لیژنەی هاتوچۆی قایمقامیەتی سلێمانییەوە پسووڵەی سەرپێچی بۆ کراوە”.
قایمقامیەتی سلێمانی ئەمڕۆ چوارشەممە 7.6.2023 لە زاری دانا عوسمان، سەرۆکی لیژنەی هاتوچۆ بڵاویکردووەتەوە، “لە کاتی سەردانی لیژنەکە بۆ پارکەکانی چاڤیلاند، دەرکەوتووە شەقامە گشتییەکانی چواردەوری پڕۆژەکە وەک پارکی وەستانی ئۆتۆمبێل بەکارهێنراوە و کرێییەکی زۆریش لە شۆفێران وەرگیراوە”.
وەک راگەیەندراوەکەی قایمقامیەت دەڵێت، هۆکارێکی تری داخستنەکە ئەوەیە قەرزێکی زۆری ساڵانی پێشووی لایە، “کە بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەک بۆی هاتووەتەوە و نەدراوە”.