چێشتخانەیەکی نانی بەیانیان لە خەرەندی رواندز سەرنجی گەشتیارانی راکێشاوە

964+

ئاکام غەفور – رواندز

لەسەر خەرەندی رواندز چێشتخانەیەکی تایبەت بە نانی بەیانیان کراوەتەوە، بە هۆی هەڵکەوتە و سروشتە سەرنجڕاکێشەکەی خەرەند و رواندز، خەڵکێکی زۆر رووی تێدەکات بە مەبەستی خواردنی نانی بەیانی.

چێشتخانەکە بەیانیان زوو دەکرێتەوە تاوەکو نیوەڕۆ خەڵک سەردانیان دەکەن.

لەلای بەشێک لە خەڵک، نانی بەیانی گرنگی و تایبەتمەندی خۆی هەیە و ئەوانە بۆچوونیان وایە هۆکارە بۆ وزەیەکی باشتر لە سەرەتای رۆژەکە.

سروشتی خەرەند و خولیای نانی بەیانی وایکردوە زیاتر خەڵک روو لەم شوێنە بکەن.

پێداچوونەوە: فەرمان سادق