گەڕەک بە گەڕەکى ئاکرێ ده‌رمانڕێژ ده‌كرێت

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

تیمێکى سەر بە بەرێوه‌بەرایەتی تەندروستی ئاکرێ گەڕەک بە گەڕەکی ئەو قەزایە دەرمانڕێژ دەکەن، ده‌شڵێن “ده‌رمانه‌كه‌ دژى پێشووله‌یه‌”.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی ئاکرێ بە 964ـی وت، لە بەرواری 24.5.2023 دەستیان به‌و رشاندنه‌ كردووه‌ و له‌ 8.6.2023 كۆتایی دێت.

وتیشی “بەشی هەرە زۆری گەڕەکی ناوخۆیی و دەرەوەی قەزای ئاکرێیان به‌م ده‌رمانه‌ رەشاندووە و كه‌مترین گه‌ڕه‌كیان ماوه‌ بیڕشێنن”.

به‌قسه‌ى به‌رپرسی راگه‌یاندن، له‌ وەرزی هاویندا پێشوولە و وردە زیندەوەر له‌ سنووره‌كه‌یان زۆر ده‌بێت و دەبێتە ئەگەری چەندین نەخۆشی بۆ هاولاتیان، ئه‌و رشاندنه‌یان ده‌بێته‌ رێگر له‌ نه‌خۆشییه‌كان.

پێداچوونه‌وه‌: فه‌رهاد حه‌سه‌ن