بەهۆی ئاگرەکەوە سەرجەم دۆسیەی لیوای 7ـی پیادەی سۆران سووتا
964+
ئاسۆ وەرتی – سۆران
نزیک کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 6.6.2023، بەهۆی شۆرتی کارەبا ئاگر لە یەکێک لە کابینەکانی بارەگای لیوای 7ـی پیادەی سۆران دەکەوێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی دەست 964 کەوتووە، ئاگرەکە دەگوتڕیت بەهۆی شۆرتی کارەبا بووە و بەهۆیەوە سەرجەم دۆسیەکانی ئیدارەی فەوجی لیوای 7ـی سۆران سووتاوە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی سۆران، گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و لە ئێستادا کۆنتڕۆڵی ئاگرەکە کراوە.
لەسەر ئاگرکەوتنەوەکە، پەیامنێری 964 هەوڵی زۆریدا لێدوانی فەرمی لە بەرپرسانی لیوایەکە وەربگرێت بەڵام ئامادەنەبوون قسە بکەن.
بارەگای لیوایەکە کە دەکەوێتە ناوچەی باپشتیان و یەکێکە لە لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە.
پێداچوونەوە: فەرمان سادق