بڕێکی زۆر خورما و تووتنی ماوەبەسەرچوو دەستی بەسەرداگیرا

964+

توانا نەقی

ئاسایشی هەولێر دەستبەسەرداگرتنی دوو جۆر خواردنی ماوە بەسەرچووی راگەیاند کە پێکهاتوون لە خورما و تووتن.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، تیمەکانیان توانیویانە دەستبگرن بەسەر بڕی چوار تۆن خورما، هەروەها 139 کیلۆ تووتنی نێرگەلە کە ماوەکانیان بەسەرچووە.

دەشڵێت، دەست بەسەرداگرتنەکە بە هاوکاری لێژنەکانی قایمقامیەتی هەولێر بووە و دوای دەست بەسەرداگرتن تووتن و خورماکە لەناوبراون.