ماک ئالیستەر. فۆتۆ: 964
یه‌كه‌م گرێبه‌ستی هاوینه‌ی لیڤه‌رپوول راگه‌یاندرا
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
یانه‌ی لیڤه‌رپوول له ئێستاوه یه‌كه‌م گرێبه‌ستی وه‌رزی نوێی راگه‌یاند و به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكسیس ماك ئالیسته‌ر، یاریزانی یانه‌ی برایتۆن كردووه تا ساڵی 2028.
بڕیاریش وایه یاریزانه ئه‌رجه‌نتینییه‌كه له 48 كاتژمێری داهاتوو پشكیننی پزیشكی بكات و واژۆ له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌كه‌ی بكات.
فابرزیۆ رۆمانۆ، پسپۆڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان ئاشكرای كرد، گواستنه‌وه‌ی ماك ئالیسته‌ر ته‌نیا مه‌رجی گواستنه‌وه‌ی 60 ملیۆن پاوه‌نده و خه‌رجیی زیاتریش له‌سه‌ر یانه‌كه ده‌كه‌وێت.