20 کارتۆنە

لە بازگەی شێراوە جگەری قەدەغەكراو دەستی بەسەردا گیرا

+964
كوردستان ئەحمەد

لە بازگەی شێراوە لەلایەن ئاسایشی بازگەکەوە دەست بەسەر بڕی 20 کارتۆن جگەری قەدەغەکراودا گیرا، کە هەوڵی هاوردەکردنی بۆ شاری هەولێر دەدرا.

جگەرەکە بڕی 20 کارتۆن بووە، کە شۆفێرێک بە نیاز بوو داخڵی هەولێری بکات و لەناو ئۆتۆمبێلەکەیدا شاردرابووەوە.

بە پێی گرتەڤیدیۆیەك كە ئاسایشی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، ئەو جگەرەی دەستی بەسەردا گیراوە، شیاوی خواردن نییە و رادەستی قایمقامییەتی قەزای ناوەندی هەولێر کراوە، بۆ ئەوەی لە لایەن لیژنە تایبەتەکانەوە لەناوببرێت.

قایمقامیەتی هەولێر دەڵێت، خاوەنەكەی دەستگیر كراوە و رووبەڕووی یاسا دەكرێتەوە و سزا دەدرێت.