نمونەی سایلۆیەکی نوێ لە گەرمیان. وێنە:964+
کێشەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار چارەسەرکرا
964+
میلاد جەلال – گەرمیان
پاش دوو رۆژ لە راگرتنی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە سایلۆی کەلار، بڕیارە سبەینێ وەرگرتنی گەنم دەستپێبکاتەوە.
بەھۆی کەمکردنەوەی رێژەی وەرگرتنی گەنم لە سایلۆی کەلار لە 36 ھەزار تۆن بۆ 32 ھەزار، کشتوکاڵی گەرمیان وەک ناڕەزایەتییەک پشتگیری بۆ جوتیاران نەدەکرد تاکو گەنمەکانیان بدەن بە سایلۆ.
ئێستا گرفتەکە چارەسەر کراوە و بڕی وەرگرتنی گەنم وەک خۆی لێکراوەتوە کە 36 ھەزار تۆن بووە، بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار وای وت.
کاروان رەئوف بەڕێوەبەری سایلۆی کەلار بە تۆڕی 964ى وت”چاوەڕێی ناردنی سیدی وەرگرتنی گەنمین، تاکو ئێستا نەگەشتووەتە دەستمان بڕیارە سبەینێ پێمان بگات، راستەوخۆ دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەکەین.
لە بەرواری 28ی مانگی ئادار دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران، تاکو ئێستا بڕی پێنج ھەزار و 129 تۆن گەنم لە نزیکەی ھەزار جوتیار وەرگیراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی